بانكی ناوەندیی بۆ بانكەكان: نابێت بەهای چاپی كۆن و نوێی دۆلار جیاوازی هەبێت

بینراوە: (4)

بانكی ناوەندی عیراق داوا لە بانكەكان دەكات نابێت چیتر جیاوازی بكرێت لە بەهای چاپی كۆن و نوێی دۆلاردا بەرامبەر بە دینار. بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، بەمەبەستی گەیاندنی داواكاری و گرفتەكانی هاوڵاتیان و خاوەنكاران سەردانی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراقیكردوەو ‏‎لەكۆبونەوەیەكدا بەوردی كۆمەڵێك گرفتی پەیوەندیدار بەعیراق و هەرێمی كوردستان و سلێمانی باسكراون لە ناویشیاندا پرسی جیاوازی بەهای نێوان چاپی كۆن و نوێی دۆلار كە لە بازاڕەكاندا بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و بەنرخی جیاواز مامەڵەی پێوە دەكرێت و بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروستكردوە. بڕیار رەشید راشیگەیاندوە، ئێستا بانكی ناوەندی عیراق ‏‎گشاندنی كردوە بۆ سەرجەم بانكە رێپێدراوەكان و دامەزراوە داراییەكانی تر كە شتێك نیە بەناوی چاپی كۆن و تازەو دەبێت سەرجەم چاپەكانی دۆلار بگۆڕدرێت بەهەمان نرخ، نەگۆڕینی چاپی دۆلاریش هۆكاری خۆی هەیە وەك دڕاو یان شۆراو یان بڕاو بێت، هەر بانك و نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراویش بەردەوام بێت لە جیاوازیكردن رێكاری یاسای توندیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 212 Today: 1,447 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.