بافڵ تاڵەبانی: پەلە بكرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی خزمەتگوزار

بینراوە: (1.2K)

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتی، جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی بەردەوامی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە وەڵامدەرەوەی پەرۆشی خەڵک و پێویستییەکانیان بێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی مافە دەستووری و یاساییەکان کرایەوە، بەشێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتدا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرۆکی یەکێتی دەستخۆشی و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری لە دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەربڕی و گوتی، “هەوڵەکانی یەکێتی لە چوارچێوەی یەکخستنی لایەنەکان و یەکڕیزی نیشتمانیدا دەبێت و کاردەکەین بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 129 Today: 408 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.