بافڵ تاڵەبانی: ئەوەی لە رۆژئاوای كوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە

بینراوە: (1.6K)

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ێكدا بڵاویكردەوە، ئەوەی لەسوریاو رۆژئاوای كوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییەو دەبێت بوەستێنرێت، بە توندی ئیدانەی ئەم كردەوە بەربەرییانە دەكەن كە بەرامبەر بە گەلی كورد دەكرێن. بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاندوە، رۆژئاوا هەزاران كوڕو كچی خۆی لەدەستدا لەشەڕی دژی داعشدا بەرگری لە جیهان كردو لە بەرامبەردا باجێكی گەورەیدا، ئەوان شایەنی رێزو كەرامەت و پاراستنی راستەقینەن، داوا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو گەلی ئەمریكا دەكات بەبێ دودڵی و بەبەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن بۆ پاراستنی خەڵكی مەدەنی و بەرقەراركردنی سەقامگیری.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 2,728 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.