بارەگای بارزانی: کاتی هاتووە ئەم هێرشە ناڕەوایانەکۆتایی پێ بهێندرێت

بینراوە: (1.5K)

بارەگای بارزانی لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆرەوە دەڵێت: “زۆر بە تووندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە شەوی رابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. ئەم هێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو هاووڵاتیانە.”

ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر. ئەم هێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەموو هاووڵاتیانە.

سەرباری ئەوەی کە پێشتریش ئەو جۆرە هێرشە ناڕەوایانەی سەر هەرێم زۆرجار ئیدانە کراون بەڵام تەنیا ئیدانە بووە و لەبەرانبەر ئەنجامدەراندا هیچ ئیجرائاتێک نەکراوە و ئەو هێرشانە دووبارە بوونەتەوە. کاتی ئەوە هاتووە کە لەبەرانبەر ئەم دەستدرێژی و هێرشە ناڕەوایانەدا هەنگاوی جددی و عەمەلی بگیرێتەبەر و کۆتایی پێ بهێندرێت و ئەنجامدەرانیان سزا بدرێن.
بارەگای بارزانی
27ی تشرینی دووەمی 2025

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 297 Today: 1,657 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.