ئەو كەسانەی فۆڕمی خۆراكییان لەسەر كەركوكە نەوت بە 15 هەزار دینار وەردەگرن

بینراوە: (1.2K)

یەكەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و هاووڵاتییانی ئاگادرا كردەوە كە دابەشكردنی نەوت ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە فۆڕمی خۆراكییان سەر بە كەركوكە و لەمڕۆوە نەوتیان پێدەدرێت. یەكەكە ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە ئەو كەسانەی نەوت وەرگرتن دەیانگرێتەوە، لەبەردەم فەرمانگەی ئاوی ناحیەی شۆڕش ئامادەبن و كۆدی زیرەكی نەوت و كارتی بانكیی سەرۆك خێزانەكەیان پێبێت. یەكەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ئاشكراشیكردوە، بڕی نەوتەكە 100 لیترە و نرخەكەی 15 هەزار دینارە. ئەوەش لە كاتێكدایە لە ئێستایە دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاویەكانی هەرێم دەستیپێكردوە و بۆ 200 لیتر نەوت بری 104 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 4,042 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.