پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە مشتومڕەكان هێنا سەبارەت بەو هەواڵانەی كە باس لە دواكەوتنی مووچە دەكەن. موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند: حكومەت هەموو ڕێوشوێنێكی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ دابینكردنی مووچەی هەموو چین و توێژەكان، ئاماژەی بەوەشدا، مووچەكان لە كاتی دیاریكراوی خۆیاندا خەرج دەكرێن بەبێ هیچ دواكەوتنێك. كازمی ڕوونیشیكردەوە، ئەو دواكەوتنە سنووردارانەی لە مانگەكانی پێشوودا ڕوویاندا، تەنها بە هۆكاری هونەری و ڕێكارەوە بوون و هیچ پەیوەندییەكیان بە لاوازیی دابینكردنی دارایی یان دۆخی گشتیی داراییەوە نەبووە، باسی لەوەشكرد، وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ تێپەڕاندنی ئەو كێشانە و گەرەنتی كردنی ڕێكخستنی پرۆسەی خەرجكردن. ئەوەشی خستەڕوو، حكومەت گرنگییەكی زۆر بە دۆسیەی مووچە دەدات، چونكە پرسێكی بژێوییە و پەیوەندی بە ژیانی ملیۆنان خێزانی عێراقییەوە هەیە.
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: نە مووچە كەم دەكرێتەوە و نە دوادەكەوێت

بینراوە:
(1.2K)











Leave a Reply