ئەحمەد شەرع: لەوانەیە توركیا هێرش بكاتە سەر هەسەدە

بینراوە: (1.6K)

ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سوریا لەمیانەی دیدارێكی لەگەڵ كۆمەڵێك نوسەرو رۆژنامەنوس باسی لە ڕێككەوتن و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی نوێی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ی كرد و رایگەیاند، هەندێك گروپی نێو هەسەدە رێككەوتنی 10ی ئازاری ئەمساڵیان شكست پێهێنا و پرۆسەكەیان خاوكردەوە. ئەحمەد شەرع لەبارەی دەستپێكردنەوەو بەردەوامبونی دانوستانەكانیشیان لەگەڵ هەسەدە، بەتایبەت پەیوەست بەتێكەڵبونیان بەسوپای نوێی سوریا رایگەیاند، دوای ڕوخانی ئەسەد، توركیا بڕیاریڕدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هەسەدە ئەنجام نەدات و دەرفەت بۆ دانوستانەكانیان لەگەڵ حكومەتی نوێی سوریا بڕەخسێنێت، بەڵام لە ئێستادا توركیا تا مانگی 12ی ئەمساڵ دەرفەتی داوەتە هەسەدە بۆ ئەوەی خۆیان تێكەڵ بە سوپای سوریا بكەن و ببن بەبەشێك لە سوپای نوێی سوریا، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر ئەو كارە نەكەن توركیا هێرشیان دەكاتە سەر، چونكە بەمەترسیان دەزانێ بۆ ئاسایشی خۆیی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 810 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.