ئێران خۆی بۆ روبەڕوبونەوە لەگەڵ ئیسرائیل ئامادە دەكات

بینراوە: (856)

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست میدیا ئێرانییەكان گەیشتوە، ئەبوفەزڵ شكارچی وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران وەك ئاماژەیەك بۆ جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران وتویەتی كە توانا موشەكی و درۆن و بەرگرییەكانی ئێران دەستپێشخەری لە ئیسرائیل سەندۆتەوەو هێزە چەكدارەكانی ئێران بەخێرایی رێڕەوی بەهێزكردنی موشەكیان خێراتر كردوە. ئەوەشی باسكردوە، هێزە چەكدارەكانی ئێران تواناكانی خۆیان زیادكردوە كە ئەمەش دوای دیاریكردنی خاڵە لاوازەكان و چارەسەركردنیەتی، ئامادەشن بۆ هەر روبەڕوبونەوەیەكی داهاتو لەگەڵ ئیسرائیلدا. بەپێی ئاژانسی ینێتی ئیسرائیلییش كە لەسەر زاری بەرپرسێكی هێزی بەرگری ئیسرائیل بڵاویكردوەتەوە، نزیكەی 6 مانگ دوای شەڕی ئێران و ئیسرائیل ئێستا دەست بە بەرهەمهێنانی موشەكی بالیستیكی بەرفراوان كراوەتەوەو بەرنامەی موشەكیی تاران بەخێرایی چاكدەبێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 180 Today: 3,600 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.