ئونروا: لە هەر سێ منداڵێك لە غەزە یەكێكیان خواردنی نەخواردوە

بینراوە: (1.4K)

ئاژانسێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاندوە، بەهۆی گەمارۆكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر كەرتی غەزە لە هەر سێ منداڵێك یەكێكیان خواردنی نەخواردوە. ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ بەهاناوەچون و كارپێكردنی پەنابەرانی فەڵەستین (ئونروا) لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: بەپێی هەڵسەنگاندنێكی خێرا لە غەزە لە هەر سێ منداڵێك یەكێكیان لەماوەی 24 كاتژمێردا خواردنی نەخواردوە. راشیگەیاندوە: ئەو باجەی كە منداڵان لە غەزە بەهۆی شەڕەوە دەیدەن بەرگەی ناگیرێت، بۆیە پێویستە بەپەلە شەڕ لە غەزە بوەستێنرێت و ئیستا منداڵان پێویستیان بە وەستاندنی شەڕ هەیە، چونكە زۆربەی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ نیشانەكانی بەدخۆراكیان لەسەر دەركەوتوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 2,770 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.