محه‌مه‌د عوسمان (23ساڵ)، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی ئادار، كاتێك ده‌یه‌وێت به ماتۆڕه سێ تایه‌كه‌ی له چه‌می شۆر له گوندی ته‌رجلی له ناحیه‌ی له‌لایه‌ن بپه‌ڕێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ماتۆڕه‌كه‌ی له‌ناو لافاودا په‌كیده‌كه‌وێت و خۆشی ئاو ده‌یبات و تائێستا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
لافاوه‌كه به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه له چه‌می شۆر له پارێزگای كه‌ركوك دروستبووه، محه‌مه‌د كه باوكی ساوایه‌كی سێ مانگه، پاسه‌وانی كارگه‌یه‌ك بووه له ناوچه‌كه و رۆژانه به ماتۆڕ هاتوچۆی كردووه.
دواینیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه، چونه گوندی رجێبات كه ئاراسته‌ی ئاوه‌كه‌ی پێدا ده‌ڕوات.
كه‌ركوك/ 26ی ئاداری 2026/ چه‌می شۆر، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د عوسمان ئاو بردی. فۆتۆ/ كه‌ركوك ناو
نه‌وزاد مه‌جید كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه وتی “خه‌ڵكی ناوچه‌كه بینویانه تا مه‌ودایه‌كی زۆر ئاوه‌كه ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌رز كردۆته‌وه و نقومی كردووه، ساڵی رابردوش سه‌ربازێكی سوپای عیراق ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌ر له‌م چه‌مه چه‌قی و سه‌ربازه‌كه ئاوبردی، دوای چوار رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه”.
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی عیراقی گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه حكومه‌ت پشوی فه‌رمی راگه‌یاندووه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئاگاداركۆدتهوه كه له ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له نێویاندا لافاو، هه‌روه‌ها رێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات له چه‌م و روباره‌كان نزیكنه‌بنه‌وه له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان.












Leave a Reply