سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و نامه‌یه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پێشوازی له ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا و شاندی یاوه‌ری كرد.
شاندی توركیا په‌یامێكی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیای گه‌یانده سودانی
شاندی توركیا په‌یامێكی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیای گه‌یانده سودانی، له‌هه‌مانكاتیشدا پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دوپاتكرده‌وه به‌ئاڕاسته‌ی هاوكاری و پێشكه‌وتنی زیاتر به‌جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو وڵاتی دۆستدا بن.
له دیداره‌كه‌دا باس له پرسه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان و هه‌ماهه‌نگی زانیاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردو وڵات كرا، كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری له ناوچه سنورییه هاوبه‌شه‌كان و ناوچه‌كه به گشتی.












Leave a Reply