ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێم بەهێزدەكرێت

بینراوە: (885)

ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، بە ئامادەبونی گەیلان حاجی سەعید سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرو راوێژكاری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران و كونسوڵی بازرگانی لە كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر گرێبەستێكی بازرگانی لە نێوان كۆمپانیایەكی هەرێم و ئێران واژۆكرا. گەیلان حاجی سەعید لەوبارەیەوە باسی لەوەكردوە، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان هەردولا دەكەنەوەو ئەم گرێبەستە هەنگاوێكی گرنگە لە پتەوكردنی پەیوەندیەكان و پشتگیری دوپاتدەكەنەوە بۆ هەر گرێبەستێك كە ئامانج خزمەت كردن بێت بە كەرتی ئابوری هەرێمی كوردستان. باسیشكراوە كە ئامانج لەم گرێبەستە بەهێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوردەكردنی بەرهەمەكانی كۆمپانیا ئێرانیەكەیە بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 41 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.