ئامادەكارییەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی لافاو لە كفری دەستیپێكرد

بینراوە: (1.2K)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسیی لافاو، ئامێرو تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی گەرمیان ماوەی چەند رۆژێكە بەردەوامن لەچاككردن، پاككردنەوەو رێكخستنی چەمەكان و رێڕەوەكانی ئاوی باران و لافاو لە قەزای كفری. ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەم هەنگاوانە لە دوای راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان هەنگاوێكی پێشگیرانەیە كە تێیدا سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بۆ بەردەوامبون لە ئامادەكاری و هەماهەنگی بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لافاو و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و سامانە گشتییەكان. جەختیشكراوەتەوە لە بەردەوامبونی كارو چاودێریی رێڕەوەكانی لافاو بۆ دڵنیابون لە ئامادەكاری تەواو بۆ هەر بارودۆخێكی لەناكاو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 124 Today: 1,469 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.