ئامادەكاریی بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و توركیا دەكرێت

بینراوە: (1.5K)

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی توركیاو وڵاتانی تری ئەوروپا كۆبونەوەیەكیان بەسەرپەرشتی رێباز محەمەد بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە بەوەكالەت ئەنجامداوە تیایدا بەڕێوەبەران و لێپرسراوە پەیوەندیدارەكانی ناو فڕۆكەخانەی راسپاردوە كە ئامادەكاری تەواو بكەن بۆئەوەی لەگەڵ فراوانبونی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بتوانن بە باشترین شێوە خزمەت بە گەشتیارەكان بكەن. جێی ئاماژەیە رۆژی 15/10 دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا ئاگادارینامەیەكی لەسایتی جیهانی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاشكرایكردبو لەسەرەتای مانگی 11دا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان شاری سلێمانی و توركیا دەستپێدەكاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 190 Today: 1,040 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.