بینراوە:
(822)
بەبۆنەی دەستپێكردنی یازدەهەمین ڤێستیڤاڵی ساڵانەی هەنار لەپارێزگای هەڵەبجە، بەكارهێنانی مادە پلاستیكییەكان قەدەغەدە دەكرێت و چەندین كەلوپەلی دۆستی ژینگە لەلایەن رێكخراوێكەوە ئامادەكراوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە بڕێكی زۆر كەلوپەلی ژینگەیی وەك (كوپ، قاپ، كەوچك، پەرداخ و زەرفی كاغەز بۆ بەشداربوانی یازدەەهەمین فێستیڤاڵی هەنار تەرخانكراوە بەبێ بەرامبەر دابەشدەكرێت بەسەر بەشداربواندا لەپێناو پاراستنی ژینگەو تەندروستی هەمولایەك. ئاماژەشیكردوە، بەهەمو شێوەیەك هێنانی مادە پلاستیكییەكان قەدەغەو رێگە پێنەدراون و بەشداربوان دەتوانن تەنها ئەو كەلوپەلانە بكڕن و بەكاری بهێنن كە دۆستی ژینگەن.












Leave a Reply