كەمترین مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەبێتە 250 هەزار دینار

بینراوە: (1.2K)

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2026، مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەگەڵ عێراقدا هاوتا دەكرێت و كەمترین مووچەیان بۆ 250 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە. كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە و لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیان ڕادەستی بەغداد كردووە، بۆ ئەوەی كار لەسەر زیادكردنی مووچەكانیان بكرێت و كەمترین مووچەیان ببێت بە 250 هەزار دینار. باسی لەوەشكرد: حكومەتی فیدراڵی داوای لیستێكی كردووە بۆ زانینی جیاوازیی دارایی پڕۆسەكە تا بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بكات. كوێستان محەمەد دەشڵێت: ئەم گۆڕانكاری و زیادكردنە بەستراوەتەوە بە پەسەندكردنی بودجەی گشتیی عێراقەوە و دەكەوێتە دوای پەسەندكردنی بودجەی 2026ی عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 299 Today: 1,263 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.