شارەزایەكی ئابوری: دەركردنی دیناری ئەلكترۆنی دراوێكی نوێ نیە

بینراوە: (712)

مەزهەر محەمەد راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، دەركردنی دیناری ئەلكترۆنی لە ئەگەری بونی چوارچێوەیەكی یاسایی تەواو دەبێتە درێژكراوەیەكی دیجیتاڵی دراوی نیشتمانی، نەك دەركردنی دراوێكی نوێ. وتیشی: ئەم پڕۆژەیە بەشداری لەكەمكردنەوەی پشتبەستن بە پارەی كاغەز، بەهێزكردنی شەفافییەت، سنورداركردنی مامەڵە ناڕێكخراوەكان و بەرزكردنەوەی كارایی سوڕی نەختینە لەئابوریی نیشتمانیدا دەكات، هاوكات پڕۆژەكە توانای پارەدان و گواستنەوەی دارایی بەرزدەكاتەوەو بازنەی گشتگیریی دارایی فراوانتر دەكات. مەزهەر محەمەد ستایشی رۆڵی بانكی ناوەندیی عیراقی كرد لە سەرپەرشتیكردنی پڕۆسەی گۆڕانكاریی دیجیتاڵی لە سیستمی بانكیدا كە رێگەی پەرەپێدانی سیستمەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 4,515 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.