مالكی: ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵناوەشێنرێنەوە

بینراوە: (519)

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە هەوڵەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان رایگەیاند، راستكردنەوەی رێڕەوی سیاسی و گۆڕانكاری لە وڵاتدا تەنها لە رێگەی سندوقەكانی دەنگدان و رۆڵی هۆزەكانەوە بەدەستدێت. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستورین و هەڵناوەشێنرێنەوە، چونكە حكومەتە خۆجێییەكان ناتوانن بەبێ سەرپەرشتی و چاودێریی ئەنجومەنێكی كارا كاربكەن. مالكی رەتیشیكردەوە، خاكی عیراق بۆ زیانگەیاندن بە وڵاتانی دیكە بەكار بهێنرێت. جێی ئاماژەیە، خۆپیشاندەرانی بزوتنەوەی تشرینی 2019 داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەن و تۆمەتباریانكردون بە گەندەڵی و بێسودی بۆ پارێزگاكانیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 4,596 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.