یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی ئەم دوایانە راگەیانراوێكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا هاتوە، لە دژی بەها هەرە پیرۆزەكانی گەل و شۆڕش هەوڵی قێزەون و هێرش كە وێنەو پیرۆزی شەهیدەكانیان دەكاتە ئامانج ئەنجامدراوە، ئەم هێرشانە كە راستەوخۆ شكۆی شەهیدەكان دەكەنە ئامانج بە پلەی یەكەم دژی هەمو پێوەرەكانی مرۆڤایەتی و هێڵە سورەكانی ویژدانی كۆمەڵگەیە. راشیگەیاندوە، شەهیدان ناسنامە، شكۆ و پیرۆزترین بەهاكانی بونیانن، ئەوانەی لە بەرامبەر ئیرادە و بەرخۆدانی ژنانی ئازاددا شكستیان هێناوە بە شێوازی نامرۆڤانە هێرش دەكەن ئەم دیمەنە قێزەونانە بەهیچ شێوەیەك شایستەی گەل و وڵاتەكەیان نین، داوا لەحكومەتی كاتی سوریا كراوە بەرپرسیارێتی خۆی بەجێ بكات، وەك یەپەژە لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بێدەنگ نابن و هیچ هێرشێك بۆ سەر پیرۆزی شەهیدەكان بێ وەڵام بێ لێپرسینەوە نامێنێتەوە.
یەپەژە: هێرشكردنە سەر پیرۆزییەكانمان بێ وەڵام نابێت

بینراوە:
(203)











Leave a Reply