حەوتەمین دەروازەی سنوریی لەنێوان توركیاو سوریا بونیات دەنرێت

بینراوە: (529)

مازن عەلوش بەڕێوەبەری گشتیی دەروازە سنورییەكان و گومرگەكانی سوریا رایگەیاندوە، لەچوارچێوەی كارەكانی پەرەپێدانی ژێرخانی دەروازە سنورییەكان، لەدەروازەی سنوریی قامیشلۆ-نسێبین دەست بەكارەكانی هەڵكەندن، رێكخستنی زەوی و ئامادەكارییە تەكنیكییەكان كراوە كە بەشێكە لە پلانێكی گشتگیر سەبارەت بە نوێكردنەوەو پەرەپێدانی ژێرخانی دەروازە سنورییەكان لەسەر بنەمای بەرنامە تەكنیكی و جێبەجێكارییەكان. بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی سوریا وتوشیەتی: بەفەرمی دەستبەكارەكانی بنیاتنان و ئامادەكردنی دەروازەی سنوریی قامیشلۆ-نسێبین دەكەن كە سوریاو توركیا بە یەكەوە دەبەستێتەوە، ئەم دەروازەیە دەبێتە حەوتەمین خاڵی پەڕینەوەی سنوری لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 200 Today: 1,122 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.