ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی سێ تەوەری گرنگ كۆدەبێتەوە

بینراوە: (1)

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و سێ تەوەری سەرەكی تاوتوێدەكات. لە تەوەری یەكەمدا، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئامادەكارییەكانیان بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 دەخەنەڕوو. هاوكات، لە تەوەری دووەمدا، وەزیری پلاندانان هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەكانی حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە پرسی سەرژمێریی گشتی و دیاریكردنی پشكی هەرێم پێشكەشدەكات. لە تەوەری سێیەم و كۆتاییشدا، وەفدی دانوستانكاری هەرێم ئەنجامی كۆبوونەوە و گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغداد سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027 ڕادەگەیەنێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 738 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.