عەلی زەیدی: كۆبونەوەكانی داهاتووی ئەنجومونی وەزیران دەبینە پارێزگاكان

بینراوە: (1.6K)

عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارمان داوە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگاكان ئەنجام بدەین، یەكەم وێستگەشمان پارێزگای دیوانیە و دواتر سەڵاحەدین دەبێت. ئاماژەی بەوەشدا، مەبەستمانە لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی خزمەتگوزاری و تەواوكردنی ژێرخانەكان بین، بۆ ئەوەی پەرە بە سەقامگیری و گەشەپێدان بدەین. زەیدی وتیشی، پلانی پراكتیكیمان گرتووەتەبەر بۆ پێشخستنی كەرتی نەوت، زیادكردنی بەرهەم و فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی هەناردەكردنمان. روونیشیكردەوە، لە ڕێگەی سندووقی گەشەپێدانەوە شێوازی نوێی وەبەرهێنانمان پەیڕەو كردووە، هەروەها پڕۆژەی دابەشكردنی 1 ملیۆن پارچە زەوی نیشتەجێبوونمان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون خستووەتە كارەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 307 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.