سوپای ئوردن: 18 موشەكی بالیستی ئێرانمان تێكشكاندوە

بینراوە: (1.6K)

لەڕاگەیەنراوێكدا سوپای ئوردن بڵاویكردەوە، سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانیان لە كۆی 20 موشەكی بالیستی كە لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی ئوردن كرابون 18 موشەكیان تێكشكاندوەو دوو موشەكەكەی دیكەش لەناوچەیەكی چۆڵ كەوتونەتە خوارەوە. سوپای ئوردن جەختیشیكردوەتەوە، بەپێی رێوشوێنە سەربازییەكانیان مامەڵە لەگەڵ هێرشە موشەكییەكەی ئێران كراوەو هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە. سوپای ئوردن ئاشكراشیكردوە، سیستمەكانی چاودێری و ئاگاداركردنەوەو بەرگریی ئاسمانی لە بەرزترین ئاستدا ئامادەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر هەڕەشەیەك، هەروەها یەكەكانی سوپای ئوردن بەردەوامن لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەروەریی ئاسمانیی وڵات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 307 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.