كەشتییەك كە هەڵگری نەوتی عیراق بوە بۆردومان كرا

بینراوە: (927)

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، كەشتییەكی نەوتهەڵگر كە ئاڵای پەنەمای پێوەبوەو دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عیراقی هەڵگرتوە، بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان كراوەتە ئامانج. ئاژانسەكە لەسەر زاری دوو سەرچاوەوە بڵاویكردوەتەوەو ئاماژەیان بەوەكردوە، هێرشەكە بوەتە هۆی ئاگركەوتنەوە، بەڵام بەلەمەكانی فریاگوزاری عیراق ئاگرەكەیان كوژاندوەتەوەو روداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبوە. پێشتریش ناوەندی ئۆپراسیۆنە دەریاییەكانی بەریتانیا بڵاویكردبوەوە، كەشتییەكی نەوتهەڵگر لەباشوری رۆژهەڵاتی بەندەری فاو لە عیراق هێرشی كراوەتە سەرو تیمی ناو كەشتییەكە سەلامەتن و تائێستا هیچ دەرئەنجامێكی ژینگەیی نەبوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 307 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.