راکان جبوری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە

بینراوە: (3.7K)

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، راکان جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکوک، بەهۆی سەرپێچیکردن لە ماددەی حەوت بڕگەی سێی یاسای هەڵبژاردن، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە. 

راکان جبوری لەسەر چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی کە ئومێد محەممەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لەسەری جوڵاندبووی دوورخراوەتەوە و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش پێشتر رایگەیاندبوو، هەر کاندیدێک کە دۆسیەی گەندەڵی و تاوانی لەسەر هەبێت، لە لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردن دووردەخرێتەوە. 

👤
Live: 249 Today: 980 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.