چارەنوسی 36 كۆچبەری عیراقی لە لیبیا ئاشكرا دەكرێت

بینراوە: (444)

ئەحمەد ساحاف باڵیۆزی عیراق لە لیبیا رایگەیاند، باڵیۆزخانەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا توانیویانە چارەنوسی 36 كۆچبەری عیراقی ئاشكرا بكەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی چوبونە لیبیا، هاوكات رێكارەكانی گەڕاندنەوەی ئارەزومەندانەیان بۆ عیراق گیراوەتەبەر. باڵیۆزی عێراق لە لیبیا راشیگەیاندوە، باڵیۆزخانەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیا دەرفەتی پەیوەندیكردنیان بە خێزانەكانی كۆچبەرەكانەوە بۆ رەخسێنراوە سەرباری دابینكردنی خزمەتگوزاریی پزیشكی و دەرمان بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیان. رونیشیكردوەتەوە، هەوڵەكانی باڵیۆزخانەكەیان خێران بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی گەڕاندنەوەیان بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە بۆ عیراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 264 Today: 2,335 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.