بینراوە:
(484)
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی، دەنگۆكانی نەبوونی بەنزینی پاڵپشتیكراوی حكوومەت، 750 دیناری لە سلێمانی رەتدەكاتەوە. محەممەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، بەنزینی 750 دیناری لە سلێمانی نەبڕاوە و ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی باسی نەبوونی ئەو جۆرە بەنزینە دەكەن، ناڕاستن. بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، تەنیا لە هەندێك شوێن دواكەوتنێك لە دابەشكردنی بەنزین هەیە، كە بەهۆی دۆخی رێگاوبان و گواستنەوەی تانكەرەكانەوەیە. بەرێوەبەری نەوت و كانزاكان جەخت لەوە دەكاتەوە، پڕۆسەی دابەشكردنی بەنزینی پاڵپشتیكراوی حكوومەت بە نرخی 750 دینار بەردەوامە و دواكەوتنەكان كاتیین، نەك وەستاندنی دابەشكردن.












Leave a Reply