وەزیری پێشوی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عیراق دەستگیر دەكرێت

بینراوە: (1)

دادگای تێهەڵچونەوەی كەرخ لەشاری بەغداد فەرمانی دەستگیركردن و پشكنینی بۆ ئەحمەد ئەسەدی وەزیری پێشوی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق دەركرد. بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی بڵاوكراوەتەوە، دادگاكە فەرمانی بە ئەندامانی دەستەی لێكۆڵینەوەی دادوەری و هێزەكانی پۆلیس كردوە، تۆمەتبار ئەحمەد ئەسەدی دەستگیر بكەن. سەبارەت بەهۆكاری دەركردنی فەرمانەكە لە نوسراوەكەی دادگادا هاتوە كە تۆمەتبار بەهۆی سود وەرگرتنی راستەوخۆ لەو گرێبەست و كارانەی كە لە ژێر دەسەڵاتی ئەودا بون وەك وەزیری كار، هەروەها تێپەڕاندنی چەندین گرێبەستی پێچەوانەی یاسا بەمەبەستی بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی تایبەت بۆ خۆی و كەسانی دیكە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 794 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.