وتەبێژی حكومەتی عیراق: دوا مۆڵەت بۆ گروپە چەكدارەكان 30ی ئەیلولە

بینراوە: (1)

حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، حكومەتی عیراق فشاری زۆر دەخاتە سەر گروپە چەكدارەكان تاوەكو بەر لە 30ی ئەیلول چەكەكانیان رادەستی دەوڵەت بكەن. وتیشی: عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و كەمكردنەوەی گرژییەكان سەردانی سعودیە دەكات و هێزە ئەمنییەكانی عیراقیش ئاستی ئامادەباشیی خۆیان لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ بەرزترین ئاست بەرزكردوەتەوە. لەبارەی موچەوە وتەبیژی حكومەتی عیراق وتی: حكومەت پابەندە بە دابەشكردنی موچە لە كاتی خۆیدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەنەوە كە باس لە دابەشكردنی موچە دەكەن بوبێتە 40 رۆژ جارێك.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 794 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.