ئایدن مەعروف: داوا دەكەین گرژییەكانی ئاڵتون كۆپری ئاسایی ببێتەوە

بینراوە: (1.1K)

ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ێكی لەبارەی گرژییەكانی شارۆچكەی ئاڵتون كۆپری بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، نیگەرانن بە روداوی گرژی و ئاڵۆزییەكەی شارۆچكەی پردێ و جەختدەكەنەوە لە رەتكردنەوەی هەمو جۆرەكانی توندوتیژی و هەر هەوڵێك كەببێتە مایەی تێكدانی سەقامگیری و ئارامی شارۆچكەكە، بە درێژایی مێژوش پێكهاتەكان لەوێ بە گیانی برایەتییەوە بەیەكەوە ژیاون بەتایبەتیش پێكهاتەكانی توركمان و كورد. وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ئەوەشی راگەیاندوە، هەمو لایەنێك ئازادە بەشێوازی شارستانی و سەردەمیانە بانگەشە بكات، هیوادارن رەوشەكە ئاسایی ببێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 32 Today: 205 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.