بەقائی: كاتێك گەرووی هورمز دەكرێتەوە گەمارۆ دەریاییەكان هەڵبگیرێن

بینراوە: (7)

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، ئێستا هیچ دانوستاندنێك لەنێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا نییە، كاتێك گەرووی هورمز دەكرێتەوە كە گەمارۆ دەریاییەكانی سەر بەندەرەكانی باشوری ئێران هەڵبگیرێن و كۆتایی بە هێرشەكانی ئەمریكا بهێنرێت. بەقائی وتیشی: دانوستاندنەكانیان تەنها لەگەڵ عومانن و تایبەتن بە گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێك بۆ دیاریكردنی رێڕەوێكی سەلامەتی كەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا، دانوستانیان لەسەر ئەوە كردوە رێڕەوی باشور كە لە سنوری ئاوی عومانەوە تێدەپەڕێت و رێڕەوی باكور كە لەسنوری ئاوی ئێراندایە بگۆڕدرێن بۆ رێڕەوێكی هاوبەش كە دابینكەری بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و هاتوچۆی سەلامەتی كەشتییەكان بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 929 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.