بینراوە:
(23)
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران تەنیا بۆ كێشەیەكی هونەری و تەكنیكی دەگەڕێتەوە. مەزهەر محەمەد راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی لە لێدوانێكی تایبەتدا دڵنیایی دایە فەرمانبەران و رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە تەواوی زامنكراوە و هیچ كێشەیەكی بنەڕەتی لە گواستنەوەی شایستە داراییەكاندا نییە. راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیران سەبارەت بە هۆكارەكانی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی ئەم دواییە ئاشكرایكرد، ئەم بابەتە تەنیا پەیوەستە بە بوونی كۆمەڵێك تێبینی و كێشەی تەكنیكی و هونەری لە نێوان فەرمانگە داراییەكاندا.












Leave a Reply