قوباد تاڵەبانی ناوەڕۆكی كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەلبانیا بڵاوكردەوە

بینراوە: (23)

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئێدی راما سەرۆك وەزیرانی ئەلبانیا سەردانی ئەو وڵاتەم كردوەو لە كۆبونەوەی نێوانماندا گفتوگۆمان كردوە لەبارەی چۆنیەتی دروستكردنی هەماهەنگی بۆ دروستكردنی پەیوەندییەكی بەهێز لەبوارەكانی بازرگانی، گەشتوگوزارو ئاڵوگۆڕی ئەزمون لەنێوان هەردوولادا. قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی ئەلبانیام كردوە كە لەم چەند ساڵەدا هەنگاوی گرنگی ناوە لە بوارەكانی چاكسازی و بەهێزكردنی دامەزراوەكان و پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزارو ژینگەیەكی لەباری بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابوریی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 1,360 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.