وەزیری پێشمەرگە: هەمیشە چاومان لە بەردەوامی پشتیوانی هاوپەیمانان و ئەمریكایە

بینراوە: (9)

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەمیانی دەستپێكردنی یەكەمین خولی مەشق و راهێنانی هاوبەشی تایبەت بە پڕۆسەی دروستكردنی بڕیار بۆ دەڤەری 1 و 2ـی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەم راهێنانە سەربازییە وەرچەرخانێكی مێژوویی و هەنگاوێكی ستراتیژییە بەرەو یەكخستنەوەو رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو بنیاتنانی سوپایەكی نیشتمانیی یەكگرتو، ئەم خولە بنەمایەكی گرنگە بۆ بەرزكردنەوەی توانای سەركردایەتیكردنی هێزی پێشمەرگە لەژێر هەر دۆخ و گوشارێكدا بەتایبەت لە پرۆسەی دروستكردنی بڕیاری سەربازیدا، هەمیشە چاویان لە بەردەوامی پشتیوانیی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە تاكاتی گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی لە یەكخستنەوەی سەرجەم هێزەكاندا. وەزیری پێشمەرگە وتیشی: هێزی پێشمەرگە تەنها هێزێكی چەكداری كاتی نییە، بەڵكو ناسنامەی نیشتمانی و نەتەوەیی گەلی كوردستانە، بەهێزبوونی پێشمەرگەش ڕاستەوخۆ بە واتای سەقامگیریی ئاشتی و ئاسایش دێت لە تەواوی ناوچەكەدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 1,018 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.