مەسعود پزیشكیان: سەركەوتنی دانوستانەكان بەندە بە پابەندبوون بە بەڵێنەكان

بینراوە: (10)

سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند، سەركەوتنی دانوستانەكان بەندە بەجێبەجێكردن و پابەندبوونی رێككەوتنەكان. مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران لە پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویەتی، سەركەوتنی گفتوگۆ و دانوستانەكان بەندە بە پابەندبوونی تەواوی لایەنەكان بەو بەڵێنانەی لەسەری رێككەوتوون و جێبەجێكردنیان بە شێوازێكی ورد. ئاشكراشیكردوە، پێشكەوتن لە پرۆسەكەدا هەیە، تەنها لە ڕێگەی پابەندبوونی كرداریی بە بەرپرسیارێتییەكانەوە هەڵدەسەنگێنرێت. مەسعود پزیشكیان باسی لەوەشكردووە، هەر لێدوانێك لە دەرەوەی دەقی رێككەوتنەكان بێت، هیچ خزمەتێك بە چوونەپێشەوەی رەوتی دانوستانەكان ناكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 239 Today: 1,135 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.