دادگای كەرخ دەستی بەسەر موڵك و ماڵی بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی كارەبادا گرت

بینراوە: (1.7K)

دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەغداد بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی بەپەلەی بەسەر هەمو پشكەكانی موڵكی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای ناوەڕاستدا دەكرد، ئەمەش دوای دوو رۆژ لە دەستگیركردنی ناوبراو و دۆزینەوەی بڕی 76 ملیار دینار لەناو ماڵەكەیدا دێت. لەگەڵ دەستبەكاربونی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، چەند بەرپرسێكی پێشوی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی روبەڕوی تۆمەتی گەندەڵی و دەستگیركردن بونەتەوە، بەپێی بەڵگەنامەیەكی فەرمی كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی تایبەت بە كەیسەكانی گەندەڵی دەرچوە، رێكاری یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبارێك گیراوەتەبەرو بڕیاری سڕكردن و دەستبەسەرداگرتنی پشك و خانوبەرەكانی دەركراوە كە مافی گواستنەوەو بەكارهێنانی تێدا نەبێت تا كاتی یەكلاكردنەوەی تەواوی دۆسیەكەی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 37 Today: 324 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.