دوای گەڕانەوەی ترەمپ لە چینەوە هیچ پێشكەوتنێك لەبارەی شەڕی ئێرانەوە بەدینەكراوە

بینراوە: (586)

ماڵپەڕە ئەمریكییەكان بڵاویانكردۆتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران بێزارەو بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا لە نزیكەوە چاودێرییان كردوە كە ئایا گەشتەكەی ترەمپ بۆ چین هیچ پێشكەوتنێكی بەرچاو بەدوای خۆیدا دەهێنێت یان نا. سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەكردوە، شی جیپینگ سەرۆكی چین وتویەتی پێی خۆشە گەروی هورمز بكرێتەوەو رازییە بەوەی ئێران نابێت چەكی ئەتۆمی دروست بكات، بەڵام ئەوانە لێدوانێك بون كە چین پێشتریش دابوی. ئەوەش ئاشكرا كراوە، رۆژی هەینی لەكاتی گەیشتنەوەی ترەمپ بۆ ئەمریكا بەڕواڵەت هیچ پێشكەوتنێكی پێوە بەدینەكراوە، چەند بەرپرسێكیش رایانگەیاندوە كە دەیانەوێت بزانن دانوستانەكانی ترامپ و شی جیپینگ چۆن بەڕێوەچوە پێش ئەوەی رێگایەك بۆ بەرەوپێشبردنی دۆسیەی ئێران دیاری بكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 2,336 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.