سەرۆكی چین: مۆسكۆ و پەكین رۆڵی گرنگ دەگێڕن لەبەدیهێنانی هاوسەنگیدا

بینراوە: (1.0K)

شی جیپینگ سەرۆكی چین و ڤلادیمر پوتن سەرۆكی روسیا لە پەكینی پایتەخت كۆبونەوە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا روسییەكەی، سەرۆكی چین رایگەیاند، مۆسكۆ و پەكین رۆڵێكی گرنگ دەگێڕن لە بەدیهێنانی هاوسەنگی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەردوو وڵات رۆڵی گرنگیان هەیە لە چارەسەركردنی پرسە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەكاندا. لەلایەن خۆشیەوە سەرۆكی روسیا بەبیریهێنایەوە كە رێككەوتننامەی (دراوسێیەتی باش، دۆستایەتی و هاوكاری) كە 25 ساڵ لەمەوبەر لەنێوان مۆسكۆ و پەكین واژۆ كراوە، بناغەیەكی پتەوی بۆ هاوبەشی هەمەلایەنەو هاوكاری ستراتیژی نێوان هەردوولا داناوە، هەروەها روسیاو چین دوو هاوبەشی بازرگانی زۆر گرنگن و قەبارەی بازرگانی نێوانیان لەساڵی 2025داگەیشتوەتە 240 ملیار دۆلار.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 61 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.