بینراوە:
(880)
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی پلەبەرزكردنەوەی 8 هەزارو 758 كارمەندو پلەداری وەزارەتی پێشمەرگەوە لە ێكدا پیرۆزبایی ئاڕاستە كردن. وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندوە، ئەم پلەبەرزكردنەوەیە مافێكی شایستەو یاسایی خۆیانە كە دەرەنجامی دڵسۆزی ئەرككێشانی بەردەوامیانە لە پاراستنی خاك و نیشتمان و دەستكەوتەكانی گەلەكەیان، ئەوان هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بون و شایستەی هەمو رێز و پێزانینێكن. شۆڕش ئیسماعیل هیواشی خواستوە، پلە بەرزبونەوەی ئەو پێشمەرگانە ببێتە پاڵنەرێكی بەهێزتر بۆ بەردەوامبون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری تواناكانیان لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی كوردستان.












Leave a Reply