سبەینێی دەنگ لەسەر كارنامە و كابینەی حكومەتەكەی عەلی زەیدی دەدرێت

بینراوە: (612)

پەرلەمانی عێراق سبەینێی بۆ دەنگدان لەسەر كارنامە و كابینەی حكومەتەكەی عەلی زەیدی دیاری كرد. رەجا‌و فازڵ حەربی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندوە، كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە وادەی چاوەڕوانكراوە بۆ یەكلاكردنەوەی كابینەی وەزاری و ناكۆكییەكانیش تەنها لەسەر وەزارەتە سیادییەكان ماون. ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتا دەنگ لەسەر كارنامەی حكومەت دەدرێت و پاشان لە هەمان دانیشتندا دەنگ بە وەزیرەكان دەدرێت. ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، 25 پەرلەمانتاری پارێزگای بەسرە واژۆیان كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی پشكی وەزاریی پارێزگاكەیان لە هەردوو وەزارەتی نەوت یان گواستنەوەدا بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 267 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.