بینراوە:
(773)
دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی بەناوی سەپاندنی سەروەریی لە بیابانەكانی نەجەف و كەربەلا راگەیاند. فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی فوراتی ناوەڕاست سەربە دەستەی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەكانیان لە چوار میحوەرەوە لە بیابانەكانی نەجەف و كەربەلا دەستیان بە ئۆپراسیۆنەكەیان كردوە، ئۆپراسیۆنەكەش لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتی سەرۆك ئەركانی سوپای عیراق ئەنجام دەدرێت. ئەوەش خراوەتەڕو، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكەدا هەڵمەتی كێوماڵكردن تاقوڵایی 70 كیلۆمەتر ئەنجام دەدرێت، بەئامانجی پاراستنی رێگای نێوان كەربەلاو ناوچەی نوخێب.














Leave a Reply