بینراوە:
(13)
دیمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند، دوای ئەوەی ئیمارات بڕیاریداوە لەهاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس بكشێتەوە، روسیا بەهیچ شێوەیەك پلانی نییە لەو رێكخراوە بچێتە دەرەوە. پێسكۆڤ وتیشی: وڵاتەكەی پابەندە بە هاوپەیمانێتییەكەو پێیانوایە ئەم چوارچێوەیە گرنگە بۆ پاراستنی هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕەكانی نەوتدا. سەبارەت بەكشانەوەی ئیماراتیش پێسكۆڤ وتی: رێز لە بڕیاری سەروەریی ئیمارات دەگرن، ئەوان دەیانەوێت بەم هەنگاوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان زیاد بكەن بەبێئەوەی پابەندی ئەو بڕە دیاریكراوانە بن كە ئۆپیك پڵەس بۆی دیاریكردون.












Leave a Reply