یه‌كێتی: ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق له‌ دوێنێوه‌ له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی دورخراوه‌ته‌وه‌

بینراوە: (12)

مه كته بی هه ڵبژاردنی یه كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه یاند، ئیمان عه بدولڕه زاق، كه سه رۆكی لیسته كه یان بو له بازنه ی دهۆك، له دوێنێوه له ریزه كانی یه كێتی دورخراوه ته وه ئه وه ش به هۆی گرێدانی په یوه ندی به شێوه ی نهێنی له گه ڵ لایه نێكی تر. مه كته بی هه ڵبژاردنی یه كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په یامێكدا كه ئاڕاسته ی كادرو لایه نگرانی حزبه كه ی له سنوری بادینان كردوه ، رایگه یاندوه ، له دوێنێوه ئیمان عه بدولڕه زاق له ریزه كانی یه كێتی دورخراوه ته وه ئه وه ش به هۆی گرێدانی په یوه ندی به شێوه یه كی نهێنی له گه ڵ لایه نێكی دیكه . مه كته بی هه ڵبژاردنی یه كێتی داوای له كادر و لایه نگرانی سنوره كه كردوه ده نگی خۆیان به ناوبراو نه ده ن و له بری ئه وه ده نگ بده ن به ئه سیر ئیبراهیم كاندیدی ژماره 326ی كۆتای مه سیحی و وتوشیه تی، ناوبراو “جێی متمانه ی یه كێتییه كه مانه .” پێشتر میدیای ره سمی یه كێتی بڵاویكرده وه ، كاندیدانی یەكێتی لەدهۆك له گه ڵ قوباد تاڵەبانی كۆبونه وه و بڕیاردرا لایه نگران و رێكخستنه كانی یه كێتی، ده نگ به كاندیدی كۆتای مه سیحی ئەسیر ئیبراهیم یۆخەننا بده ن. به گوێره ی میدیای ره سمی یه كێتی، كاندیدانی سنوره كه به قوباد تاڵه بانیان وتوه “بەهەمو توانمانەوە هەوڵ بۆ سەرخستنی ئه و كاندیده ده كه ین و دەنگی پێدەدەین.” كاندیده مه سیحییه كه سه ر به ره یان كلدانییه . ئەمڕۆ ئیمان عه بدولڕه زاق، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە دهۆك چوە ناو ریزەكانی پارتی و رایگەیاند: داوامان لێكراوە دەنگ بە كاندیدێكی رەیان كلدانی بدەین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 89 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.