ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق 3.3 ملیۆن بەرمیل كەمیكردوە

بینراوە: (172)

دوای كردنەوەی گەروی هورمز، عیراق لە رێگەی بەندەرەكانی باشورەوە دەستیكردەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت و یەكەم كەشتی نەوتهەڵگریش، نەوتی عیراق بۆ ڤێتنام دەگوازێتەوە بڕیاریشە بۆ چەندین وڵاتی دیكە نەوت هەناردە بكرێتەوە. بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسانی عیراقەوە بڵاوكرانەتەوە، كەشتییەكی نەوتهەڵگر گەیشتوەتە بەندەرەكانی باشوری عیراق و دەستی بە باركردنی نەوت كردوەتەوە. ئەمە لەكاتێكدایە ئاستی بەرهەمهێنان نزیكەی 1.6 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێكدا كە 3.3 ملیۆن بەرمیل كەمترە لەو ئاستەی لەمانگی شوباتدا تۆمار كراوە، بەمەش داهاتی عیراق بەرێژەی %70 كەمیكردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 151 Today: 1,085 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.