كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت

بینراوە: (11)

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممەش ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەلەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ. باسی لەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بەزرتر دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە: هەولێر: 19 پلەی سیلیزی سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی دهۆك: 19 پلەی سیلیزی زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی پیرمام: 17 پلەی سیلیزی سۆران: 16 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 301 Today: 1,560 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.