ماكرۆن: پێویستە رێككەوتنەكان هێرشەكانی سەر لوبنانیش بگرێتەوە

بینراوە: (724)

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا پێشوازیی لە رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریكاو ئێران كردو جەختیكردەوە، پێویستە رێككەوتنەكان هێرشەكانی سەر لوبنانیش بگرێتەوە. ماكرۆن دۆخی لوبنانی بە هەستیارو مەترسیدار وەسفكردو وتی: دەبێت بەشێوەیەكی تەواوەتی رێز لەخاڵەكانی رێككەوتنی ئاگربەستەكە لە سەرانسەری ناوچەكە بگیرێت، راگەیاندنی ئاگربەست كارێكی باشەو بڕیارەكەی ئێرانیش بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێكی ئەرێنییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 277 Today: 1,782 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.