شۆفێرانی تاكسی دهۆك نیگەرانن لەكاركردنی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكان

بینراوە: (481)

ژمارەیەك لەشۆفێرانی تاكسی هێڵی گواستنەوەی نێوان دهۆك- زاخۆ كۆبونەوەو نیگەرانیان دەربڕی بەرامبەر بە زیادبونی كاركردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت كە بەشێوەیەكی نایاسایی كار دەكەن و سەرچاوەی بژێویی ئەوانیان بڕیوە. بەوتەی ئەو شۆفێرانە، ئەوان پێشتر بەبڕە پارەیەكی زۆر هێڵەكەیان كڕیوە، بەڵام ئێستا بەهۆی فەرامۆشكردنی كێشەكانیان و رێگەنەگرتن لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكان بەهای هێڵەكانیان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە. ئاشكراشیانكردوە، لەڕابردودا كڕینی هێڵێك بە 10 هەزار دۆلار دەستنەكەوتوە، بەڵام ئێستا نرخەكەی بۆ نزیكەی هەزار دۆلار دابەزیوە، چەندینجاریش داواكارییان گەیاندوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانیان نەنراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 1,522 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.