“هێرشەكان كاریگەرییان لەسەر ناوبانگی عیراق هەیە”

بینراوە: (462)

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هێرشكردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەكان و باڵیۆزخانەكان بەردەوامن، چونكە ئەم هێرشانە خراوەتە خانەی كردەوە تیرۆریستییەكان و ئیدانەكراون، پێگەی دیپلۆماسی عیراقیش لاواز دەبن بەرامبەر بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقیش جەختیكردوەتەوە، حكومەت بەردەوام كاری كردوە بۆ گەڕاندنەوەی شكۆی نێودەوڵەتی عیراق و وڵات بوەتە بەشێك لە چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە، لەساڵانی رابردودا پۆستی گرنگی وەك سەرۆكایەتی لوتكەی عەرەبی و چەندین دەستەی نێودەوڵەتی وەرگرتوە ئەمەش نیشانەی متمانەی جیهانە بە رۆڵی كاریگەری عیراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 2,731 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.