تائێستا توانراوە بەسەدان كەس لەژێر باڵەخانە روخاوەكانی ئێراندا رزگار بكرێن

بینراوە: (155)

ئەمیر موحسین زیائی بەڕێوەبەری لیژنەی چاودێریی كۆمەڵەی مانگی سوری ئێران رایگەیاند، لەسەرەتای جەنگەوە تائێستا تیمەكانیان توانیویانە بەسەدان كەس لەژێر باڵەخانە روخاوەكانی ئێراندا رزگار بكەن كە زۆربەیان منداڵ و مێردمنداڵن. زیائی راشیگەیاندوە، تیمەكانیان لەو ناوچانەی كە مەدەنیان تیادایە بە كەمترین كات خۆیان دەگەیەننە شوێنی روداوەكەو دەست بە رزگاركردنی زیانلێكەوتوان دەكەن، لەسەرەتای شەڕیشەوە تائێستا توانراوە زیاتر لە 680 كەس لەژێر باڵەخانەكان رزگار بكرێن لەو ژمارەیەش زیاتر لە 280 یان منداڵبون و مێردمنداڵی تەمەن خوار 18 ساڵیشیان تیادایە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 3,518 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.