نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: پێویستە هەمو هەوڵێك بدرێت بۆ راگرتنی شەڕ

بینراوە: (88)

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە تۆم بێریندسن وەزیری دەرەوەی هۆڵەنداوە پێگەیشت. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی یارمەتی و هاوكارییە بەردەوامەكانی هۆڵەندای بۆ هەرێمی كوردستان كردوەو پاشان هەردولا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی شەڕو بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە بیروڕایان گۆڕیوەتەوە بەتایبەتی تیشكیان خستوتە سەر لێكەوتە مەترسیدارەكانی شەڕ لەسەر ئارامی و سەقامگیری و دۆخی ئابوری لەناوچەكەو جیهاندا، هەروەها هاوڕابون كە پێویستە هەمو هەوڵێك بدرێت بۆ راگرتنی شەڕ و چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەو ناكۆكییەكان. لەلایەن خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا نیگەرانی وڵاتەكەی و یەكێتی ئەوروپای لە ئەگەری فراوانبونی زیاتری شەڕو ململانێكان و لێكەوتەكانی دەربڕیوە، جەختیكردوەتەوە لە پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عیراق و هەرێمی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 125 Today: 3,336 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.